بەڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕادیۆ ئەورووپا، مایک پەمپئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڕیار وایە بەیانی یەکشەمە لە کتێبخانەی ڕۆناڵد ڕەیگان لە کالفۆرنیا لە کۆبوونەوەی ئێرانییە دانیشتووەکانی ئەمریکا، وتارێک لە ژێر ناوی "پشتیوانی لە دەنگی ئێرانی" بخوێنێتەوە.
شایانی باسە ئەم لێدوانە لە حاڵێک ئەنجام دەبێت کە زۆربەی ئێرانییەکانی ئەمریکا دژی سیاسەتی ترامپ لە بەرانبەر بەرجام و گەڕانەوەی گەماڕۆکانن، هەروەها ئاستەنگ دروست کردن بۆ سەفەری ئێرانییەکان بە ئەمریکا زۆربەیانی ناڕازی کردووە.
بەرپرسێکی وەزارتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی داوە کە تەوەری قسەکانی پەمپەئۆ دژی ئێرانە و پڕە لە پاگندەی بێ بنەما.
بە پێی ئەو ۱۲ مەرجەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئێرانی داناوە و بۆنی گۆڕینی دەسەڵات دەدات، ئەگەری زۆرە بەیانیش پەمپەئۆ لێدوانی تووند لە دژی تاران بدات.
هێشتا لیستی میوانەکانی ئەم کۆبوونەوە ڕوون نییە بەڵام، تام کاتن و ئێد رویس دوو سیناتۆری دژ بە ئێران بەشداری ئەم کۆبوونەوە دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بە هۆی نزیک بوونەوەی ئێران لە ٤۰ ساڵەیی شۆڕشی ئیسلامی، پەمپەئۆ لە دژی ئێران و نابەرانبەری ئائین و گەندەڵی لەم وڵاتە قسە دەکات.
دۆناڵد ترامپ پشتیوانی لە گوشاری زۆر بۆ سەر ئێران دەکات و پێشتر پاگەندی کردوو کە ناڕەزایەتییەکانی ئێران ئەنجامی گوشارەکانی ئەوە و سیاسەتەکانی لە دژی ئێران وڵامی داوەتەوە، ترامپ بە ئاشکرا لە دژبەرەکانی تاران پشتیوانی دەکات.
Your Comment